٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٠:٣٩
نموونەیەک لە خاکی مانگ دەهێنرێتەوە سەر زەوی

گەردوون پێوی چینی بۆ ئەنجامی تاقی کردنەوە لە خاکی مانگ نموونەی هەڵگرت و لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ سەر گەوی زەوییە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی بەیاننامەی رێکخراوی گەردوونی چین، ئەو لێکۆڵەرە شەوی ڕابردوو گۆی مانگی بەجێ هێشت.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە، لە ئەو کارە لێکۆڵینەوەییەدا نموونەیەک بریتی لە بەرد و خاکی مانگ نێردراوەتە خولگەی مان.

لە قۆناغی دواتر ئەو نموونە دەخرێتە نێو گەردوون پێوی چینییەوە تا بیهێنێتەوە بۆ سەر گۆی زەوی. بڕیار وایە کە کوپسوولێک کە ئەو نموونە دەهێنێتەوە بۆ سەر گۆی زەوی لە باکووری چین بنیشێتەوە.

هەروەها ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە کە ئاڵای چین لەسەر گۆی مانگ دانراوە. دوای ٤٠ ساڵ ئەمە یەکەم نموونە هەڵگریەکە کە لە سەر ئاستیا مانگ ئەنجام دەدرێت.